ترەمپ: پێشكەوتنی ئەرێنی هەیە لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئێران
شنیار
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لە دانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئێران پێشكەوتنی ئەرێنی هەیە و دەتوانن بگەنە رێككەوتن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی ئێرانەوە رایگەیاند، لە دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران پێشكەوتنی ئێجگار ئەرێنی هەیە و دەرفەتێكی باش هەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.
وتیشی، واشنتۆن بە رێككەوتنێك رازییە كە لە رێیەوە ئێران توانای نەبێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، دەشڵێت، بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتێك بۆ دیپلۆماسیەت، بڕیاری دواخستنی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی بۆسەر ئێران داوە و ئیسرائیلیشی لە بڕیارەكە ئاگاداركردووەتەوە.
شەوی دوو شەممەش ترەمپ وتی، لەسەر داوای میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆكی ئیمارات، پلانی هێرشی سەربازیی لە دژی ئێران راگرتووە.



