تەندروستیی جیھانی: نیگەرانین لە خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتای ئایبۆلا
سەوسەن سەید
١٩ی ئایاری ٢٠٢٦
تێدرۆس ئەدهانۆم غێبرێیسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، کە نیگەرانە لە خێرایی و ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتای "ئایبۆلا".
ئەدهانۆم غێبرێیسۆس لە حەفتا و نۆیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە جنێف رایگەیاند: "لە ئێستادا زیاتر لە 500 حاڵەتی گۆمانلێکراو بە ڤایرۆسی (ئایبۆلا) و زیاتر لە 130 حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەگەرایمان لایە".
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی جەختی لەوەش کردەوە، 30 حاڵەتی تووشبوون لە باکووری کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و دوو حاڵەتیش لە ئۆگاندا پشتڕاستکراونەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە نێو تووشبوواندا هاووڵاتییەکی ئەمریکی هەیە کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
ناوبراو رونیشیکردەوە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە باری نائاسایی راگەیاندووە، تەنانەت پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی گرووپی پسپۆڕانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، پێشتر رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاندبوو کە تەشەنەسەندنی ئایبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ئۆگاندا، مەترسییەکی توندە بۆ سەر تەندروستیی گشتی و بووەتە جێی نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی.



