قوباد تاڵەبانی: ئێستا كاتی ئەوەیە كوردستان خۆی چیرۆكەكانی بگێڕێتەوە
ڕێبین
١٨ی ئایاری ٢٠٢٦
ماڵپەڕی هۆڵیوود دەستپێشخەرییەكەی قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە كوردستان وەك باشترین شوێن بۆ دەرهێنانی فیلم بە گرنگ ناودەبات.
ماڵپەڕی 'زە هۆڵیوود ریپۆرتەر' بڵاویكردەوە، دەستپێشخەرییەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەك سەرۆكی كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستان دەرگایەكی نوێی بەڕووی سینەمای جیهانیدا كردووەتەوە.
هۆڵیود رۆڵی قوباد تاڵەبانی بۆ بەشداریكردنی كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كان بە گرنگ وەسف دەكات بۆ ئەوەی چیرۆكە ڕاستەقینەكانی كوردستان بە جیهان بناسێنێت.
باڤی یاسین سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمسیۆنی فیلمی كوردستان بە ماڵپەڕی هۆڵیودی راگەیاندووە، دەستپێسخەرییەكەی قوباد تاڵەبانی كۆتایی بە پشتبەستنی سینەمای كوردی بە هاوكاری دەرەكی دەهێنێت و پاڵپشتییە داراییەكەش دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری و دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان دەرهێنەران و فیلمسازانی ناوخۆیی و بەرهەمهێنەرانی بیانی
لە چەند رۆژی رابردوودا قوباد تاڵەبانی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی كاندا رایگەیاند، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كوردستان خۆی چیرۆكی خۆی بگێڕێتەوە، نەك ئەوانی تر لە جیاتی ئێمە بدوێن، وتیشی، كوردستان ئامادەیە ببێتە پردی بەیەكگەیشتنی كولتوورە جیاوازەكان.



