دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە)، نەخشەڕێگەیەكی نوێی بۆ پرۆسەی ئاشتی خستەڕوو.

 باخچەلی لە لێدوانێكدا بۆ rۆژنامەی "توركگون" جەختی لەوە كردەوە كە بۆ بەردەوامبوونی كاریگەریی عەبدوڵا ئۆجەلان بەسەر رێكخراوەكەیدا و بۆ دەستەبەركردنی ئاشتییەكی بەردەوام، پێویستە پێگەیەكی یاسایی و سیاسی بۆ دیاری بكرێت، چونكە نەبوونی پێگەیەكی ڕوون بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان ، پرۆسەكە ئاڵۆز دەكات و ئەگەری هەوڵدانی تێكدەرانە زیاتر دەكات.

ئەم نەخشەڕێگەیە چەندتەوەرێك لەخۆدەگرێت كە بریتین لە  قۆناغی نوێی توركیای بێ تیرۆر، میكانیزمی هەماهەنگی و بەڕێوەبردن، دامەزراندنی دەزگای یاسایی بۆ چاودێریی پرۆسەكە و ڕەهەندی كۆمەڵایەتی لە ئایندەی وڵاتدا.

باخچەلی ئاماژەی بەوەشكرد كە پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێكی هەستیار، بەڵام كەموكوڕی لە پەیوەندییەكاندا هەیە و پێویستی بەم نەخشەڕێگە نوێیە هەیە.

لەو سۆنگەیەوە،  باخچەلی ڕایگەیاند كە پێویستە دامەزراندنی میكانیزمی هاوئاهەنگی سیاسی وەك پێگەیەكی گونجاو بۆ ئۆجەلان پەیڕەو بكرێت