بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیـاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردوەتەوە، هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەست پێ دەکاتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی راگەیەندراوێکی  بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەکانی  گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو خشتەیەی، کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهان ئێرەوە نێردراوە بۆ فرۆکەخانەکە،  بڕیارە رۆژی 29-5-2026 گەشتەکانی نێوان (تاران – سلێمانی – تاران)دەستپێبکاتەوە.