کوردسات نیوز زانیویەتی، شەوی رابردوو لە کوێستانی تاڵەجاڕی شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس، کە شاخەوان بوون، لە شاخ کەوتونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە یەکیان گیانی لەدەستداوە و سیانەکەی تر بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

محەمەد حەسەن، پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژهەڵات رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کوێستانی تاڵەجاڕی لە سنوری شاری شنۆ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار هاووڵاتی لە کوێستانی تاڵەجاڕی شاری شنۆ کەوتونەتە خوارەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان یەکیان، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسەکەی تر بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری شنۆ و برینی یەکیان سەختە.

پەیامنێری کوردسات نیوزرایگەیاند، روداوەکە شەوی رابردوو بووە و  تیمەکانی مانگی سوور و دانیشتوانی ناوچەکە دوای 10 سەعات گەڕان توانیویانە بیاندۆزنەوە و یەکێک لە شایتەحاڵەکان ئاماژەی بەوەکردوە ئەو جوارکەسە بەمەبەستی شاخەوانی سەردانی کوێستانەکەیان کردوە.