ئیسماعل بەقایی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە بەردەوامە
بڵند
١٨ی ئایاری ٢٠٢٦
ئیسماعل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دوژمنداریان نییە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عومان سەبارەت بە میکانیزمی هاتوچۆ و تێپەڕبوون لە گەروی هورمز بەردەوامە.
وتەبێژی دەرەوەی ئێران تیشکی خستە سەر پرسی ئەتۆمی و رایگەیاند کە ئەو راپۆرت و پێشبینییە میدیاییانەی لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم بڵاودەکرێنەوە، بابەتێکی نوێ نین و هیچ بنەمایەکی راستیشیان نییە.
بەقائیی ئاماژەی بەوەش کرد، کە گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن بە نێوەندگیری وڵاتی پاکستان بەڕێوەدەچن و نەوەستاون.
ناوبراو جەختیکردەوە، سەرەڕای ئەوەی واشنتن پێشنیازەکەی تارانی رەتکردووەتەوە، بەڵام لە رێگەی وڵاتی پاکستانەوە کۆمەڵێک تێبینی و سەرنجی لایەنی ئەمریکییان پێگەیشتووە.



