کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، باران بارین بە شێوازی پچڕ پچڕ لە  ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ گۆرانکاریان بەسەردا نایەت، بەڵام لەناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری  خۆڵبارینێکی کەم هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، بارینی نمەباران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەرییەکەی زیاترە.

کەشناسی دەڵێت؛ کاریگەری باران بارینەکە لە دوا نیوەڕۆوە زیاتر دەبێت و لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، ئاماژەی بەوەکردوە پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و بارینی نمەبارانیش بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر 25 پلەی سیلیزی

پیرمام 21 پلەی سیلیزی

سۆران 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی

دهۆک 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی