دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ پێگەی ئەکسیۆس و باسی لە هێرشی نوێکرد بۆ سەر ئێران،  راوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی، هۆشداری دەداتە سوپای ئەمریکا و رایگەیاند، ئەمریکا دوای  شکستێکی سەخت لەئێران، ئێستا لە لێواری روخاندایە، باشتروایە خۆیان بکشێنەوە لە دەریای عومان ئەگەرنا بۆیان دەبێتە  گۆڕستان.

محسن رەزایی، راوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکیدا، کە ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کردوە دەڵێت؛ پێش ئەوەی دەریای عومان ببێتە گۆڕستان بۆ کەشتییە جەنگییەکانتان، خۆتان پاشەکشە بکەن.

رەزایی بانگەشەی ئەوەشی کردوە، کە یەکێک لەو سێ ن کەشتییە جەنگییانەی ئەمریکا، کە لە دەریای عومانەوە هاتبوونە ناو کەنداوی فارس، بە موشەکەکانی ئەوان پێکراوە و زیانی بەرکەوتووە، بەڵام ئەمریکا دەیەوێت ئەم بابەتە بشارێتەوە.

سەبارەت بە رەوشی ناوچەکە و گەروی هورمز، راوێژکارەکەی موجتەبا خامنەیی جەختی لەوە کردەوەتەوا، گەروەکە بۆ کاری بازرگانی و هاتوچۆی نێودەوڵەتی کراوەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک رێگە بە لەشکرکێشی و دروستکردنی نائارامی نادەن و بۆ ئەو مەبەستانە لەلایەن سوپاس وڵاتەکەیەوە داخراوە.