بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەركردایەتی حەماسیان لەناو بردووە و لە لێواری تەواوكردنی ئەركەكەیاندان بۆ لەناوبردنی سەرجەم داڕێژەرانی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەر.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش كرد، چاویان لەسەر ئێرانەو ئامادەی هەموو سیناریۆیەكن، هەروەها بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی سەردانەكەی ترەمپ بۆ چین و چەند پرسێكی دیكە.

سەبارەت بە شەڕی لوبنانیش، ئاشكرای كرد هێزەكانیان ناوچەی نوێ كۆنترۆڵ دەكەن و بەرگری لە شارۆچكەكانی ئیسرائیل دەكەن. 

ناتانیاهۆ جەختیشی كردەوە كە پێش شەش ساڵ لە مەترسیی درۆنەكان هۆشداریی دابوو، ئێستاش رێنمایی دەركردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ روبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی هاوشێوە.