لە وەڵامی هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنی نوێ، سوپای ئێران هۆشداری دەداتە واشنتۆن لە هەر جۆرە جووڵەیەکی سەربازی دژی تاران.

ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: "دووبارەبوونەوەی هەر کارێکی نەخوازراوی ئەمریکا، هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە رووبەڕووبوونەوەی گورزی بەهێزتر و توندتر.

وتیشی، پێویستە سەرۆکی ئەمریکا بزانێت لە ئەگەری جێبەجێکردنی هەڕەشەکان و دەستدرێژی بۆ سەر ئێران، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سوپاکەی رووبەڕووی سیناریۆی نوێ، هێرشبەرانە، کتوپڕ و گەردەلوولی دەبنەوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەو زۆنگاوەدا نقوم دەبن کە واشنتۆن خۆی دروستی کردووە بەهۆی سیاسەتە سەرکێشییەکانی ترەمپەوە.