کەسێک لە سنوری دوکان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا
محەمەد رزگار
١٧ی ئایاری ٢٠٢٦
کەسێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژرا، پەیامنێری کوردسات نیوزیش دەڵێت؛ روداوەکە لە سنوری دوکان بووە و کەسێکی تریش بریندارە.
بڕوا بەهادین، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندێکی سنوری قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە مێرمنداڵێک کوژرا و باوکیشی بریندارە.
وتیشی، مێرمنداڵەکە تەمەنی حەوت ساڵە کە کوژراوە و باوکیشی تەمەنی 43 ساڵە و گوللـە بەر سەری کەوتووە و بە سەختی بریندارە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا باوکەکە لە نەخۆشخانەی شارە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکە، روداوەکە بە هۆی کێشەی زەوی وزارەوە بووە و لە ماوەکانی رابردوشدا چەند جارێک کێشە لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا هەبووە.



