گۆڕانکاری لە رەوشی کەشوهەوا رودەدات و کەشناسی هەرێمیش ئاشکرایدەکات؛ لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری باران و هەورە بروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری گەواڵە باران و هەورە بروسکە لە ناوچە جیاجیاکان هەیە.

ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک باران لە دوای نیوەڕۆدا هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی