ئێران داوا لە هاووڵاتیانی خۆی دەكات وڵاتانی كەنداو بەجێبهێڵن و هۆشداریش دەداتە سعودیەو ئیمارات لە ئەگەری دەستپێكردنەوە جەنگ، بیرە نەوت و دامەزراوەكانی وزەیان دەكاتە ئامانج.

بارەگای خاتەمولئەنبیا سەر بە سوپای پاسداران هۆشدارییەكی بۆ هاووڵاتیانی ئێران لە ئیماڕات و سعودیە و بەحرەین و كوەیت بڵاوكردەوە ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن و داواشی لە كەشتیە بازرگانیەكان كرد لە ئاوەكانی كەنداو دووربكەونەوە، هەروەها داوای لە دانیشتوانی رەئس خەیمەی ئیمارات كردووە ناوچەكە چۆڵ بكەن.


دەشڵێت، ئێران بە وڵاتانی ناوچەكە بە تایبەت سعودیە و ئیماڕاتی وتووە، لە كاتی هەڵگیرسانەوەی جەنگ، بیرە نەوت و دامەزراوەكانی وزەیان دەكاتە ئامانج.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، هەر گرژیەك لە ناوچەكە روبدات سەردەكێشێت بۆ جەنگێكی گشتگیر.

لای خۆیەوە محەممەد موخبر، راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، وەڵامی وڵاتەكەی بۆ ئەو بنكانەی ئەمریكا كە لە شەڕی ئەم دواییەدا بەكارهێنران لە ناوچەكە، هێشتا تەواو نەبووە، جەختیشی كردەوە كە دانبەخۆداگرتنی تاران هەمیشەیی نابێت.