نامۆ فازیڵ پاڵەوانی یاری هونەرە جەنگییەكان بەرانبەر جەیك بابایانی ئەمریكی یاری دەكات.

نامۆ فازیل پاڵەوان و یاریزانی كورد لە هونەرە جەنگییە تێكەڵاوەكان ناسراو بە ئێم ئێم ئەی، بەشداری خولێكی پاڵاوتن بۆ یارییە ئاست بەرزەكانی ئەم پاڵەوانێتییە دەكات لە كێشی واڵتەر وەیت لە بەرانبەر جەیك بابایان.

نامۆ فازیل هەمیشە بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری یارییەكان دەكات و لە ژێر ناوی نەوەكانی سەڵاحەدین نوێنەرایەتی كورد دەكات.

نامۆ تەمەنی 29 ساڵە و تا ئێستا 9 یاری بردووەتەوە و یەك یاریش یەكسان بووە.

دوای ئەوەی لە كۆتا جەنگیدا توانی شكست بە ئەعقوب سولیمانۆڤی داغستانی بهێنێت كە لە تیمی خەمزەت چیمایڤی ئەستێرەی جیهانی بوو، سەرنجی هەموو میدیا وەرزشییەكانی جیهانی بۆ لای خۆیدا راكێشا.