سبەینێ موچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە موچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1-7-2024  بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.