دێرین لەتیف: زمانی کوردی میراتێکی نیشتیمانییە و پاراستنی ئەو میراتە ئەرکی هەموومانە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
دێرین لەتیف، بەڕێوەبەری دەزگای میدیای کوردسات بە بۆنەی رۆژی زمانی کوردییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە وتێدا هاتووە، زمانی کوردی تەنها زمانێکی قسەکردن نییە؛ مێژووی خەبات، ناسنامەی نەتەوە و روحی گەلێکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوان لە دەزگای میدیای کوردسات خۆیان بە بەرپرسیار و خزمەتکار دەزانن لە پاراستنی زمانی کوردی و پەرەپێدانی و بڕوایان وایە میدیا دەبێت قەڵغانێک بێت بۆ پاراستنی زمان و کەلتوور، نەک هۆکارێک بۆ لاوازبوونیان
دەقی پەیامەکەی دێرین لەتیف، بەڕێوەبەری دەزگای میدیای کوردسات
زمانی کوردی تەنها زمانێکی قسەکردن نییە؛ مێژووی خەبات، ناسنامەی نەتەوە و ڕووحی گەلێکە کە لە ماوەی سەدان ساڵدا بەرانبەر بە هەموو هەوڵەکانی سڕینەوە خۆی پاراستووە. لە ڕۆژی زمانی کوردیدا، جەخت لەوە دەکەینەوە کە پاراستنی زمان، پاراستنی بوون و ئایندەی نەتەوەیە.
ئێمە لە دەزگای میدیای کوردسات خۆمان بە بەرپرسیار و خزمەتکار دەزانین لە پاراستنی زمانی کوردی و پەرەپێدانی لە بوارەکانی میدیا، ڕۆشنبیری و گەیاندنی پەیامی دروست کە لەگەڵ زمان و کلتورو ژیانی کوردیمان بگونجێت.
باوەڕمان وایە میدیا دەبێت قەڵغانێک بێت بۆ پاراستنی زمان و کەلتوور، نەک هۆکارێک بۆ لاوازبوونیان.
زمانی کوردی میراتێکی نیشتیمانییە و پاراستنی ئەو میراتە ئەرکی هەموومانە. ئەگەر زمان بەهێز بێت، ناسنامە و یەکگرتنی نەتەوەش بەهێز دەبێت. بۆیە پێویستە هەموو دامەزراوە ڕاگەیاندن، پەروەردە و کەلتوورییەکان هاوکاربن لە پاراستنی ئەم بنەمایە نەتەوەییە.



