شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەقید مەهدی ئەحمەد بڵاوکردەوە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
بەبۆنەی کۆچی دوایی عەقید مەهدی ئەحمەد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحەمەد لە پەیامەکەیدا دەڵێت؛ بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی عەقید مەهدی ئەحمەد زۆر غەمباربووم.
هەروەها پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هەموو هاوڕێیانی لەدەستەی یەکی پاسەوانانی سەرۆک مام جەلال و دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ هەتایە یادی ئەم ئەفسەرە بەئەمەکەی کوردستان و رێبازی مام جەلال، کەهەمیشە بە رەوشتە بەرزەکەی و دڵسۆزییە بێ وێنەکەی دەناسرایەوە، بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی عەقید (مەهدی ئەحمەد)، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هەموو هاوڕێیانی لەدەستەی یەکی پاسەوانانی سەرۆک مام جەلال و دەزگای میدیایی کوردسات ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
بۆ هەتایە یادی ئەم ئەفسەرە بەئەمەکەی کوردستان و رێبازی مام جەلال، کەهەمیشە بە ڕەوشتە بەرزەکەی و دڵسۆزییە بێ وێنەکەی دەناسرایەوە، بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)



