سێ کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا
بڵند
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
لە سنوری رانییە و لە بەری مەرگە، هەروە بروسکە لە باوک و دوو منداڵی داوە، تەندروستی رانییە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆیەوە باوک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا، هەر ئەمڕۆو لە روداوێکی تردا لە سلێمانی هاووڵاتیەک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، لە سنوری گوندی سەرسیانی ناحیەی بنگرد، هەورەبروسکە لە سێ کەسی داوە، کە هەموویان یەک خێزانن.
خالید ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو سێ کەسە باوکێک و دوو کوڕی بوون و بە مەبەستی سەیران چونەتەوە بۆ گوندەکەیان، خۆیان دانیشوتی ناحیەی چوارقوڕنەن.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رانییە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، باوکەکە تەمەنی 40 ساڵێک دەبێت و ئەو کوڕەشی کە گینای لەدەستداوە تەمەنی 13 ساڵێک دەبێت، ئەو منداڵەشی کە تەندروستی جێگیرە تەمەنی پێنج ساڵە و چارەسەری پێویستی بۆکراوە و تا ئێستا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.



