دۆناڵد ترەمپ: لاریم نییە لـە راگـرتنـی بـەرنامە ئەتۆمییەکـەی ئـێران بۆ ماوەی 20 ساڵ
بڵند
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لاری نییە لەوەی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکانی بۆ ماوەی 20 سآڵ رابگرێت، بەڵام دەبێت بەڵین بدەن راستگۆ بن و پابەندی بەڵێنەکەیان بن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ سوپای ئێرانیان لەناوبردووە، رەنگە پێویست بێت ئۆپراسیۆنی بچوک دژی ئێران ئەنجام بدەن و جەختیکردەوە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت و لە هیچ رەوشێکدا دەرفەتی ئەوەی نابێت.
لەبارەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی چین ئەوەی خستەڕوو، سەرۆکی چین دڵنیای کردوەتەوە، پاڵپشتی رێگریکردن لە ئێران دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و دەیەوێت گەروی هورمز بکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ وتویەتی؛ سەبارەت بە تایوان هیچ بەڵێنێکی بە سەرۆکی چین نەداوە و داوای هیچ شتێکیشی لە سەرۆکی چین نەکردووە کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ماوەی چەند رۆژێکدا بڕیارێک دەدات سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی چین کە نەوتی ئێران دەکڕن.
ترەمپ: سەرۆکی چین پاڵپشتی ڕێگری لە ئێران دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و دەیەوێت گەرووی هورمز بکاتەوە.



