ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوودا چاودێری كارەكانی حكومەت دەكەین.

دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە قۆناغی داهاتوودا بە وردی چاودێری كارەكانی حكومەتی نوێی عیراق دەكەن،  بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكان.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، پشتیوانی خۆی بۆ حكومەت دەربڕی بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارنامە وەزارییەكەی و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق.

داواشی لە عەلی زەیدی  كردووە، تەواوكردنی پێكهێنانی تەواوی كابینەكەی و پركردنەوەی پۆستە وەزارییەكان خێراتر بكات.