بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پاراستنی رەسەنایەتیی زمانی کوردی و پەرەپێدانی دەکەینەوە
بڵند
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
لە رۆژی زمانی کوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە. زمانی کوردی بۆ ئێمە تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵکو مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە.
هەرێمی کوردستان هەمیشە بە فرەزمانی و فرەکولتووریی پێکهاتەکانی دەوڵەمەند بووە، پاراستنی زمانی کوردی و رێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێکهاتە رەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێکەوە دەژین، نیشانەی باڵای شارستانییەت و بنەمایەکی سەرەکیی دەوڵەتدارییە.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال، جەخت لە پاراستنی رەسەنایەتیی زمانی کوردی و پەرەپێدانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە فەرمییەکاندا دەکەینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


