کەشناسی: باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش خۆڵبارینی لەگەڵ دەبێت
بڵند
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە بە گشتی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی نمەباران دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە کاریگەری باران بارینەکە زیاتر دەبێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ باران باریندا ئەگەری هەورە بروسکە و خۆڵبارینیش هەیە.
لەبارەی کەشی سبەینێ شەممەشيوە، کەشناسی دەڵێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە. و کەمێک نزمتر دەبنەوە و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری باران بارین هەیە، کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت هۆشداریشیداوە لە ئەگەری خۆڵ بارین.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەمشێوەیە دەبێت
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
پیرمام : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی



