ماڵپەری شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بووە
بڵند
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە پێنج ملیار و 440 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی(1ـی 5ـی 2026 بۆ 15ـی 5ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، پێنج ملیار و 443 ملیۆن و 915هەزار دینار بووە.
دەشڵێت؛ لەو داهاتە لە 98%ی بەشێوەی نەختینەیە و 2%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات زیادی کردوە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.



