ئەمڕۆ رۆژی زمانی شیرینی کوردییە، کە  بەرانبەرە لەگەڵ 15ی ئایار و لەم ڕۆژەدا و لە 15ی ئایاری ساڵی 1932، گۆڤاری هاوار بۆ یەکەمجار لە دیمەشق، پایتەختی سووریا، لەسەر دەستی میر جەلادەت بەدرخان دەرچوو.

گۆڤاری هاوار لەو سەردەمەدا تەنها مانی کوردی نەپاراست، بەڵکو  دەروازەیەکیشی   بەڕووی زمان و رۆشنبیریی کوردیدا کردەوە.

گۆڤارەکە 23 ژمارەی یەکەمی بە پیتی (کوردی-عەرەبی) و کۆتا 34 ژمارەی گۆڤار بە پیتی (کوردی-لاتینی) چاپکران و بڵاوکرانەوە.

لە ساڵی 1987 فێرات جەوهەری چووە دیمەشق و سەرجەم ژمارەکانی گۆڤارەکەی لە دوو بەرگدا کۆکردەوە و لە 15ی ئایاری 1998دا بڵاویکردنەوە، بەو پێیەش ئەمە ساڵڕۆژی بڵاوبوونەوەی گۆڤارەکەیە.

ئەم ڕۆژە هەموو ساڵێک لەلایەن دامەزراوە رۆشنبیری و لایەنە ڕامیارییەکانەوە وەک رێزێک بۆ زمانی کوردی بەڕێوە دەچێت، کە لە ساڵی2026 یشەوەکۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە)  رۆژی 15ـی ئایاری هەموو ساڵێکی وەک رۆژی زمانی کوردی ناساند.