قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات
بڵند
١٤ی ئایاری ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی دەنگی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردوە، گەشبینە بەوەی لە سەردەمی حکومەتەکەی عەلی زەیدیدا بەپێی دەستوور و بە لێکتێگەیشتن هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکرێن.
هەروەها وتوشیەتی؛ هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ دەخوازێت لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی رەوشی ژیان و گوزەرانی هەموو هاوڵاتییانی عیراق.
لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت؛ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئامادەی هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەکن.


