تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی حکومەتەکەی و دوپاتی کردەوە ئەمریکا ئامادەیە کار لەگەڵ حکومەتەکەیدا بکات.

تۆم باراک، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکردوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەواوی ئامادەیە بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی عیراق.

نوێنەرەکی سەرۆکی ئەمریکا نوسیویشیەتی؛ گەشبینن بە سەرکردایەتییە نوێیەکەیان و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوکاریکردن دەکەن لەسەر کارنامەیەکی گەورە مەبەست کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی عیراق و ئەمریکا.

تۆم باراک جەختیکردوەتەوە، وڵاتەکەی بەتەواوەتی ئامادەیە لە نزیکەوە لەگەڵ عەلی زەیدی و  و حکومەتەکەیدا کاربکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە هاوبەشەکانیان، کە بریتین لە گەیشتن بە خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عیراق و نەهێشتنی تیرۆر، کە هەمیشە بەربەست بووە لە بەردەم پێشکەوتنی گەلان.