ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەو ماددانەی ئاشكراكرد كە عەجاجی پێ سزا درا.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردەوە، دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار عەجاج ئەحمەد حەردان دەركردووە كە بە جەلادی ئەنفال ناسراوە، ئەم بڕیارەش لەسەر بنەمای بەشداریكردنی لە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی دژی دەستگیركراوانی كورد لە بیابانی سەماوە دراوە كە تێیدا هەزاران كەس بوونە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، عەجاج سیاسەتی دڕندانەی دژی هەزار و 68 هاووڵاتی ئەنفالكراو پەیڕەو كردووە، كە پێكهاتبوون لە ژن و منداڵ و بەساڵاچووان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە، سزاكە بەپێی ماددەكانی 11، 12، 15 و 24 لە یاسای دادگای باڵای تاوانەكان دەركراوە و هیچ بوارێكی تری بۆ تانەدان نەهێشتووەتەوە.