ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سبەینێ پێنجشەممەی دیاری کردوە، بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی وەزاری و حکومەتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە (24)ی خۆی بڵاوکردەوە کە بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، 14ی ئایاری 2026،. تەوەری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی دانیشتنەکە، دەنگدان دەبێت لەسەر کارنامەی وەزاری و پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو.

بە گوێرەی کارنامەکە، سەبەینێ سەعات 4:00ـی عەسر کۆبونەوەکە بەڕێوەدەچێت، کە لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و یەکەم وەرزی یاسادانانی ساڵی یەکەمدایە.

وەک لە کارنامەکەدا هاتووە، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەست بە کۆبوونەوەکە دەکەن بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر ئەو بەرنامەیەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە ئامادە کراوە، تاوەکو متمانەی یاسایی بۆ کابینەکەی وەربگرێت.