لێپسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی لەگەڵ کونسوڵی گشتی چین کۆبوەوە
بڵند
١٣ی ئایاری ٢٠٢٦
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ لیۆجون کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و کونسوڵی چینیش رایگەیاند؛ بەبایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندی مێژوویی نێوان سەرۆک مام جەلال و وڵاتی چین و بە بنەمای کاری ئێستا و داهاتوو لێی دەڕوانین.
سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە بە ئامادەبونی، عومەر عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین پێشوازیان لە لیۆ جون کونسڵی گشتی وڵاتی چین کرد.
لەدیدارەکەدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە تیشکی خستە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لەسەر بنەمای پەیوەندی مێژویی سەرۆک مام جەلال و تێگەیشتنەکانی بۆ گرنگی وڵاتی چین لە ئاستی جیهان و ناوچەکەشدا.
هەروەها سوپاسی کونسڵی گشتی وڵاتی چین کرد بۆ سەردانەکەی و بەسەرکردنەوەی مەڵبەندی قوربانیانی ئەنفال و ناوچەکە بەگشتی و هەوڵدان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی و ستراتیژیەتی دەڤەرەکە.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتی وڵاتی چین لەهەرێم رایگەیاند، بەبایەخەوە دەڕواننە پەیوەندی مێژویی نێوان سەرۆک مام جەلال و وڵاتی چین و بە بنەمای کاری ئێستا و داهاتوو لێی دەڕوانین.
لیۆجون جەختی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک لایەنی دۆست دەناسین و تێگەیشتنیان هەیە بۆ رۆڵی کاریگەری حزبەکەی سەرۆک مام جەلال لە کوردستان، عیراق و جیهان و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان کردەوە لەسەر ئاستی ئابوری و سیاسی.



