بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی کرایەوە.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی.
 
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق پابەندبوونی خۆی بە سیاسەتی هاوسەنگی سەرۆک مام جەلال دووپاتکردەوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان لەپێناو هێنانەدی خواست و بەرژەوەندییە باڵاکان و رایگەیاند، هەموو هەوڵێکمان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری.