بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، هاووڵاتیەک قاچێکی لەدەستدا
بڵند
١١ی ئایاری ٢٠٢٦
پەیامنێری کوردسات نیوز، رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ لە كۆێستانەكانی باڵەكایەتی مین به هاووڵاتیه‌كدا ته‌قییه‌وه و قاچێكی له‌ده‌ست داوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی سەختی برینەکەوەیە رەوانەی نەخۆشاخەنەکانی هەولێر کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، روداوەكە به دیاریكراوی لە سنوری (گونده‌رۆژ- كوێستانی به‌رده‌سپیان) بووە لە سنوری باڵەکایەتی.
هاووڵاتییەکە، ناوی "سه‌نگه‌ر عارف خالید" ته‌مه‌ن 18 ساڵە و له ئه‌نجامی روداوەکەدا قاچێكی له‌ده‌ست داوە.
هاووڵاتییەکە خەڵکی شەرفۆنان لە قەزای ئاکرێ و بەمەبەستی بەدەستهێنانی گژوگیای بەهاری رویی لەو ناوچەیە کردوە.



