کەشناسیی هەرێم: بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە
دیلان
١١ی ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، "پێشبینیش دەکرێت لە کاتەکانی ئێوارەدا، تۆز و خۆڵێکی سووک ناوچەکانی باشووری هەرێم بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە".
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد، "پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی بەیانییەوە تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەستپێبکات، بۆ کاتەکانی ئێوارەش، ئەگەری بارانبارینی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی تری هەرێم هەیە و دواتر کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، هاوکات خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات و بۆ سەروو 25 کم/ک چالاک دەبێت".
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
هەولێر: 32 پلە
سلێمانی:27 پلە
دهۆک:28 پلە
گەرمیان: 37 پلە (بەرزترین پلە)
هەڵەبجە: 29 پلە
چەمچەماڵ:28 پلە
زاخۆ:28 پلە
پیرمام: 27 پلە
سۆران:26 پلە
حاجی ئۆمەران:21 پلە (نزمترین پلە)



