پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردوتەوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە راوی ماسی و دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سەر زێی بچووک، توانیویانە هاووڵاتییەک لە کاتی راوکردندا دەستگیر بکەن.

پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ سەرەڕای قەدەغەکردنی راوەماسی، بەڵام سەرپێچیکاران بەردەوامن لە راوکردنی و دوای گەڕان و پشکنینی مەفرەزەکانیان لە ئەنجامدا لە سنوری گوندی ( گردخەبەر) هاووڵاتییەکیان دەستگیرکردوە، کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بووە.

ئەوەشخراوەتە روو، لەگەڵ دەستگیرکردنیدا، دەستگیرا بەسەر ( 32 ) ماسی بچوك ، شەش تۆڕ ، ( 13 ) قولاپ  و ئۆتۆمبێلێکدا کە بە هاوڵاتییەکە بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هاووڵاتییەکە کراوەتە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی، کە لە کاتی قەدەغەکردنی راوی ماسیدا، راوی کردوە.