قوباد تاڵەبانی: سلێمانی ئازادترین پارێزگای عیراقە
سام
١٠ی ئایاری ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی رێورەسمێک بەڕێوەچوو کە تێیدا رێزلێنان پێشکەشی چەند رۆژنامەنووسێک کرا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سلێمانی ئازاترین شاری عیراقە و بێدەنگ ناکرێت.
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: راگەیاندکاران پارێزەری حەقیقەتن، ئەو کەسانەی خەڵک چەواشە دەکەن دوژمنی ئازادین و کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی بەرانبەر هەڵەکان بێدەنگ نابێت.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشیخستەڕوو: کەسانێک لە رەخنە دەترسن دوژمنی ئازادین، هەروەها روبەڕوی ئەو کەسانە دەبینەوە کە دژی ئازادی و رادەربڕینن.
نوێدەکرێتەوە...



