پزیشکیان: دوژمن دەیەوێت شەڕ بگوازێتەوە بۆ بواری ئابوری
محەمەد رزگار
١٠ی ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری ئێران جەخت لە گۆڕینی ستراتیژیی نەیارانی وڵاتەکەی دەکاتەوە بۆ تێکدانی رەوش و بواری دارایی، پاش ئەوەی لە مەیدانی سەربازیدا نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دوای ئەوەی "دوژمنان" لە شەڕی سەربازیدا سەرکەوتوو نەبوون، ئێستا هەوڵ دەدەن شەڕەکە بگوازنەوە بۆ بواری ئابوری و جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە گەل بە رۆڵی خۆیان ئەم پیلانە پووچەڵ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵات پێویستی بە جوڵەیەکی گشتگیری جەماوەری هەیە بۆ چاکسازی لە شێوازی بەکارهێنان و بەهێزکردنی بەشداریی کۆمەڵایەتی.
مەسعود پزیشکیان ئەوەشی خستەڕوو، هێزە چەکدارەکان ئەرکی خۆیان لە رووبەڕووبوونەوەی دوژمن بە باشی جێبەجێ دەکەن، بەڵام پێویستە خەڵکیش لەم مەیدانەدا پشکی خۆیان هەبێت، ئەویش لە رێگەی دەستپێوەگرتن و میانداری لە بەکارهێنانی وزەدا.



