ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لەم هەفتەیەدا دەنگدان بە كابینەی حكومەتەكەی عەلی زەیدی دەستپێدەكات.

سەفیە جیزانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی عیراقی راگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێ دەستپێدەكات، بەڵام رۆژەكەی دیاری نەكراوە.

هاوكات محەمەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، كابینەی نوێ بە نزیكەیی تەواو بووە، پێشبینی دەكرێت زەیدی نزیكەی 80٪ی پێكهاتەی حكومەتەكەی پێشكەش بكات و هیچ ئاستەنگێكی بنچینەیی نییە بۆ رێگریكردن لە دەنگدان لەسەری.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ راگەیاندنی نزیكبونەوەی دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی عەلی زەیدی، پرۆسەی سیاسیش چووەتە قۆناغێكی پێشكەوتووی لێكتێگەیشتن و تێپەڕاندنی خاڵە ناكۆكییەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان.