ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات
محەمەد رزگار
١٠ی ئایاری ٢٠٢٦
تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەن و تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن خوێندكار دەستپێدەكەن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، حەوت هەزار و 585 خوێندنگەی حكومی و ئەهلی لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەیان تێدا بەڕێوەدەچێت و نزیكەی 150 هەزار مامۆستاش چاودێری پرۆسەكە دەكەن كە تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.
ئەمساڵ بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، نزیكەی 42 رۆژ دەوامی خوێندن راگیراو بەشێك لە پرۆگرامەكانی خوێندن تەواو نەكران.



