سەرۆکی  دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەکاندیدکردنی (عەلی زەیدی )نەک نیگەرانیان نەبوون بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان پێش پێکهاتەکانی تر پێگەیاند، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان درک بەو راستییە بکەن ئەم کارنامەیە نەخشە رێگەی چوار ساڵی داهاتووە و وەرەقەی مامەڵەکردنی حکومەتی نوێیە  لەگەڵ سەرکردایەتی کورد و حکومەتی هەرێمدا، راست وایە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و پرسی خاک و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان یەکمان بخات.

فەهمی بورهان سەرۆکی  دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەیامێکدا رایگەیاند:کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی جەنابی سەرۆک وەزیران (عەلی زەیدی) کە لە چواردە بەش پێک هاتووە، هیچ روبەرێکی بۆ کێشە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان  تێدا نیە، راستە ریزی کوردی یەک و یەکگرتوونییە، پێشمان وایە هەر ئەمە هۆکاری بنچینەیی بووە تا ماددەی 140ی دەستوور و ماف و داوا رەواکانمان نادیدەبکرێت.

راشیگەیاند، ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەکاندیدکردنی (عەلی زەیدی )نەک نیگەرانیان نەبوون بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان پێش پێکهاتەکانی تر پێگەیاند، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان درک بەو راستییە بکەن ئەم کارنامەیە نەخشە رێگەی چوار ساڵی داهاتووە و وەرەقەی مامەڵەکردنی حکومەتی نوێیە  لەگەڵ سەرکردایەتی کورد و حکومەتی هەرێمدا، راست وایە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و پرسی خاک و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان یەکمان بخات.

فەهمی بورهان  ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مەسجەش بەهاوبەشی بە بەغداد بگەیەنین، سەرباری پشتیوانیمان بۆ سەرخستنی کابینەکەی (عەلی زەیدی )لە چوارچێوەی دەستوردا، لەگەڵیشیدا لە ئاست مافەڕەواکانی گەلەکەمان بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کەمتر لەوەی لە مادەی (140)ی فەرامۆشکراودا هاتووە رازی نابین، ئەرکی پەڕلەمانتارانیشمان لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە ئەم کارنامەیە دێتە ناوپەڕلەمان و پێوستە لە چوارچێوەی دەستوری بڕیارلێدراودا پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتەکانمان بکەن.