وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لێکۆڵینەوە لە پێشنیازەکەی ئەمریکا دەکەین
محەمەد رزگار
٨ی ئایاری ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان، ئێران کار لەسەر هەڵسەنگاندنی پێشنیازێکی نوێی ئەمریکا دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
ئیسماعیل بەقائیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی وردن بۆ ئەو پێشنیازەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشیان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بوو، وەڵامی رەسمی خۆیان بڵاو دەکەنەوە، هەروەها راشیگەیاند، هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی ئەمریکا پێشێلکردنێکی روونی ئاگربەستە و فشارێکی تر دەخاتە سەر رەوشەکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆ مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئێران دەکەن ئەمڕۆ وەڵامی پێشنیازەکەیان بداتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتن.



