ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە نزیکەی سێ ملیار دینارە.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی(2ـی 5ـی 2026 بۆ 8ـی 5ـی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، دوو ملیار و 935 ملیۆن و 792 هەزار دینار بووە.

دەشڵێت؛  لەو داهاتە لە  93%ی بەشێوەی نەختینەیە و 6%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

هەر بەپێی داتاکانی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی نۆ ملیار دینار کەمی کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.