دوای ئەوەی میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، لە سنوری بەندەر عەباس دەنگی تەقینەوە بیستراوە، سوپای پاسداران پشتڕاستی کردەوە، کە دەنگی تەقینەوەکە لە ئەنجامی روبەڕوبونەوەی هێزەکانیان بوە لەگەڵ کەشتییەکی جەنگی ئەمریکادا.

سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە،  کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا کراوەتە ئامانج دوای ئەوەی هەوڵیداوە هێرشبکاتە سەر یەکێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران.

بە گوێرەی ئەو بانگەشانەی سوپای پاسداران دەیکات، لەدوای هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییەکە بە موشەک ناچار بوون پاشيکشە بکات و زیانی پێگەیشتوە.

لای خۆشیەوە ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانی ئێران و ئەمریکا روبەڕوی یەکتری بونەتەوە و بەشـێـک لە بەندەری بەهمەن لە دورگەی قشم کراوەتە ئامانج.