عەلی زەیدی، کارنامەی وزاریی پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد
بڵند
٧ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە عەلی زەیدی، کاندیدی راسپردراو بۆ سەرۆک وەزیران.
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کارنامەی وزاریی حکومەتە نوێیەکەی لێ وەرگرت.
بەگویرەی راگەیەندراوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، حەلبوسی فەرمانی دا کارنامەکە بەسەر سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دابەش بکرێت تا لە وردەکارییەکانی ئاگادارببنەوە.
هاوکات جەختی لە ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی متمانەبەخشین بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کارنامە و پێکهاتەی حکومەت، ئەوەش هەر کاتێک کە کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیران ناوی کاندیدەکانی کابینەی حکومەتەکی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.


