ژنێک بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
٧ی ئایاری ٢٠٢٦
لە کەرکوک ژنێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، تەندروستی شارەکەش ئاشکرایکرد، ژنەکە تەمەنی 43 ساڵانە و پیشەی ئاژەڵداری بوو.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، ژنێک دوایی توشبوونی بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئهو ژنهی دوێنێ چوارشهممه له كهركوك بە گومانی تای خوێنبەربوون خرایه ژێر چاودێری پزیشكییەوە و پشكنینەكانی بۆ دڵنیابونەوە رەوانەی بەغداد كرا، دهركهوت توشی تای خوێنبهربون بووه.
وتیشی، ژنەکە تەمەن 43 ساڵانەو خەڵكی چیمەن-ـی كەركوكە، بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمە یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لەمساڵدا لە کەرکوک تۆماربکرێت.



