مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی رووبەڕووی فشارێکی زۆری دەرەکی بووەتەوە بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری ناوخۆیی.

پزیشکیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەم دواییانە لەگەڵ رێبەر، موجتەبا خامنەیی، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو کۆبوومەتەوە و کۆبوونەوەکەش لە کەشێکی پڕ لە متمانە و گفتوگۆی راستەوخۆدا بووە.

سەبارەت بە ئامانجی فشارەکان، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران رووبەڕووی فشار دەبێتەوە بۆ زیادکردنی تەنگژەی ئابووری و لاوازکردنی یەکڕیزی نیشتمانی.

ئاماژەی بەوەش کرد: مەبەست لەم فشارانە دروستکردنی ناڕەزایەتی گشتی و هاندانی خەڵکە بۆ رژانە سەر شەقامەکان، تاوەکو لەو رێگەیەوە پێکهاتەی دەسەڵات لاواز بکەن.

هەروەها بزشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە بەرپرسانی ئەمریکی بە ئاشکرا باس لە توندکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر گەلی ئێران دەکەن، تەنها بەو ئامانجەی کە دۆخی ناڕەزایەتی بخوڵقێنن.