نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان: چارەسەری كۆتایی بۆ گەروی هورمز راگرتنی تەواوەتی جەنگە
کەژان
٧ی ئایاری ٢٠٢٦
نوێنەری هەمیشەیی تاران لە نەتەوە یەكگرتووەكان چارەسەریی كۆتاییهێنان بە جەنگ بە كردنەوەی گەروی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆكانەوە دەبەستێتەوە.
ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریكا تایبەت بە گەروی هورمز رایگەیاند، چارەسەری كۆتایی بۆ گەروی هورمز راگرتنی تەواوەتی جەنگەكەیە، لەگەڵ هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆ دەریاییەكانی سەر ئێران.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاساییكردنەوەی هاتووچۆ لە گەرووەكەدا بە هەنگاوی كرداریی بەدی دێت، نەك تەنها بە بڕیاری سیاسیی و راگەیاندن لەرێگەی میدیاكانەوە.
ئیرەوانی دەشڵێت: ئەمریكا دروشمی ئازادی كەشتیوانی وەك پاساوێك بۆ شەرعیەتدان بە كارەكانی و سەپاندنی ئەجێندای خۆی بەكاردەهێنێت.
داواش لە وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات، لەژێر فشاردا بڕیار نەدەن و پشتیوانی بڕیارەكەی ئەمریكا نەكەن.



