ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، تاران تاوەكو ئێستا هیچ وەڵامێكی رەسمی سەبارەت بە دوایین پێشنیازی ئەمریكا پێشكەش نەكردووە.

ئەم سەرچاوەیە دەنگۆی میدیا ئەمریكییەكانی لەبارەی نزیكبوونەوەی هەردوولا لە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ رەتكردەوە و رایگەیاند، دەقی پێشنیازەكەی واشنتۆن هێشتا چەند خاڵێكی تێدایە كە بۆ تاران قبوڵكراو نین.

ئاماژەی بەوەش كردووە، پڕوپاگەندە میدیاییەكانی ئەمریكا تەنها بۆ شاردنەوەی شكستی ترەمپ و پاشەكشەكردنیەتی لە هەنگاوە دوژمنكارانەكانی، كە لە بنەڕەتدا هەڵە بوون. 

هەروەها جەختی كردەوە كە زمانی هەڕەشە بەرانبەر ئێران بێسوودە و تەنها رەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات. 


لە كۆتاییدا روونیكردەوە، تاران دوای پاشەكشەكەی ترەمپ، دەستی بە پێداچوونەوەی وردی دۆسیەكان كردووەتەوە و لە ڕێگەی نێوەندگیری پاكستنییەوە وەڵامی كۆتایی خۆی رادەگەیەنێت.