ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودیە بەرێككەوتن
کەژان
٧ی ئایاری ٢٠٢٦
ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەرێككەوتن، پرۆسەكەش تا 17ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرێككەوتن، رۆژی شەممەی داهاتووش حاجیانی دهۆك و دووشەممەی داهاتووش حاجیانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەكرێن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاندووە، سەرجەم گەشتەكان لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمەوە چاودێری دەكرێن و هەموو ئامادەكارییەكان تەواوكراون بۆ ئەنجامدانی گەشتەكان بەبێ كێشە و لەكاتی دیاریكراودا.
لای خۆیەوە كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 120 حاجی هەرێم گەشتی سعودیە دەكەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.



