تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە 12 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەریان وەرگرتوە
بڵند
٦ی ئایاری ٢٠٢٦
وێنە؛ بڵند عەبدوڵکەریم
تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکان 12 هەزار و195 منداڵ لە نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، لە مانگی رابردودا، هەزار و 410 منداڵ لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، کە 374 حاڵەتی سكچون و راشانەوە و وشكبوونەوە بووە، 464 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون.
هەروەها، 584 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 165 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 133 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 513 منداڵ لە بەشی گەشەكردن بینراون و 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری زیاتر لە حەوت هەزار پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 103 ئیكۆ و 386 سۆنەر ئەنجام دراوە و 765 تیشك گیراوە.



