بە گوێرەی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی هەولێر، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی دروست نەبونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاری و سەیرانگەکان بڕیار درا بە قەدەغە کردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لە و رێگایانەی بە ناوچە گەشتیاریەکاندا تێدەپەڕن.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بۆ رۆژانی پێنجشەممە و هەینییە و هەر بارهەڵگرێک لەو کاتانەی کە هاتوچۆ تیایدا قەدەغەیە بەڕێگاکاندا بروات ئەوا لە رێگەی کامێراکانەوە سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، رۆژانی شەممان، لە سەعات 12ـی نیوەڕۆ تا 1ـی شەو، هەروەها رۆژانی هەینی لە 7ـی بەیانییەوە تا 2ـی شەو بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل دەکات پابەندی بڕیارەکە بن بۆ ئەوەی گەشتیاران دوربن لە روداوی نەخوازراو.